وەزارەتی پلاندانانی عیراق: رێژەی هەژاری بۆ نزیكەی 27 لەسەد بەرزبوەتەوە

عێراق
07:00 - 2021-04-19

وەزارەتی پلاندانانی عیراق ئاشكرایكرد بەهۆی دابەزاندنی بەهای دینار و بەرزبونەوەی نرخی دۆلار، رێژەی هەژاری بۆ نزیكەی 27 لەسەد بەرزبوەتەوە
زەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندادنی عیراق لە گۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتیشی ، بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی دۆلارو كاریگەری لەسەر بازارەكان و هەروەها دۆخی تەندروستی و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، رێژەی هەڵاوسان بۆ 5 لەسەر زیادی كردووە، هەروەها رێژەی هەژاریش لە عیراق بو نزیگەی 27 لەسەر بەرزبوەتەوە .
ئەوەشی خستەڕوو لەرێی پلانێكەوە هەوڵدەدەن روبەڕووی ئەو ئاستەنگانە ببنەوە كە روبەڕووی دۆخی ئابوری و تەندروستی عیراق دەبێتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی پلاندادنی عیراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پلانەكە بەچەند قۆناغێك لە ماوەی دوو ساڵدا جێبەجێ دەكەن .
مانگی ئازاری رابردوش، وەزارەت پلاندانان رایگەیاند رێژەی هەژاری لە عیراق بۆ 25 لەسەد كەمیكردووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP