رێكخراوی وزەی نێودەوڵەتی: نرخی نەوت دەگاتە 74 دۆلار

ئابوری
10:15 - 2021-04-19

رێكخراوی وزەی نێودەوڵەتی پێشبینی دەكات لە نیوەی دوەمی ئەمساڵدا نرخی نەوت بۆ نزیكەی 74 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك بەرزببێتەوە.

 رێكخراوی وزەی نێودەوڵەتی ئاشكرایكردوە: بەهۆی ئەوە ، ئەو یەدەگە نەوتەی عەمبار كرابوو لە جیهاندا لەكاتی پەتای كۆرۆنادا كەمیكردوە، پێشبینی دەكرێت، لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا نرخی نەوت بەرزتر دەبێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆنا لە جیهاندا ئەو یەدەگی نەوتەی لە جیهاندا بەتایبەتی ئابورییە گەورەكانی جیهان عەمبار كرابوو كەمی كردوە و بەرەو تەواو بوون دەچێت.

رونیشكراوەتەوە: بەهۆی ئەوەشەوە لە ماوەی رابردودا نرخی نەوت لە جیهاندا گەیشتوەتە سەروو 67 دۆلار بۆ یەك بەرمیل، هەر لەبەر ئەو هۆكارە لە نیوەی دوەمی ئەمساڵدا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو دەگاتە 74 دۆلار.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP