23ی نیسانی هەموو سالێك وەك رۆژی جیهانی كتێب لە لایەن یونكسۆوە دیاریكراوە.
لە ساڵی 1995 لە پاریسی پایتەختی فەرنسا، كۆنگرەی “یونسكۆ” بەستراوە لەو كۆنگرەیەدا بڕیار دراوە كە رۆژی”23-4″دانرێ بە رۆژی جیهانی كتێب، بە مەبەستی رێزلێنانی جیهانی لە نووسەران و بەرهەمەكانیان. كە ناتوانرێت بەشداری و رۆڵ و كاریگەری كتێب لەسەر مرۆڤایەتی پشتگوێ بخرێت.
دیاریكردنی 23ی نیسان، هاوكاتە لەگەڵ كۆچی دوایی ژمارەیەك گەورە نووسەر و ئەدیبی جیهانی لەوانە ولیەم شكسپیر، گارسیلاسۆ دی لافیگا، هەر بۆیە یونسكۆ ئەو رۆژەی بۆ یادكردنەوەی كتێب و مافی دانەر دەستنیشان كردووە و لەو رۆژەدا لە جیهاندا چەندین چالاكی جۆراو جۆری ئەدەبیی بەرێوەدەچێت بەمەبەستی پەرەپێدان بە خوێندنەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP