له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی ده‌زگای میدیایی كه‌ركوك بۆ خزمه‌تكردنی راگه‌یاندن و میدیا، له كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان، له پرۆژه‌یه‌كی نوێیدا، ژماره (سفر)ى گۆڤاری TV) خسته به‌ر دیدی خوێنه‌ران.
گۆڤاره‌كه بایه‌خ به سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیان ده‌دات، به تایبه‌ت ژیان له كه‌ركوك و پرس و كێشه‌و گرفته‌كانی هاوڵاتییان له شاره‌كه، به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی ده‌خاته‌ڕو، گۆڤاره‌كه خواست و ئامانجییه‌تی ده‌نگ و ره‌نگی كه‌ركوكییه‌كان بێت.
له‌م ژماره‌یه‌دا، شوان داودی سه‌رپه‌رشتیاری گشتی ده‌زگای میدیای كه‌ركوك، له وتارێكدا، تیشكی خستوه‌ته‌سه‌ر سیاسه‌ت و ئاراسته‌ی سیاسی گۆڤاره‌كه‌و نوسیویه‌تی، (سیاسه‌تی ده‌زگاكه روو له فراوانكردنه كه ببێته سه‌كۆی زۆنی ناوچه جێناكۆكه‌كان.)
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه كه(به‌راورد به پێكهاته‌كانی تری شاره‌كه كورد دوای لێكه‌وته‌كانی ریفراندۆم پاشه‌كشه‌ی زۆری كردوه‌و بۆشایی گه‌وره‌ی له‌و بواره‌دا هه‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌م گۆڤاره‌ی به‌رده‌ستان ده‌ستپێكی ته‌واوكردنی بازنه‌ی كایه‌كانی راگه‌یاندنی كوردی‌و ده‌ستپێكی پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی میدیای خوێنراوی كوردیه له ناوچه جێناكۆكه‌كان به گشتی و كه‌ركوك به تایبه‌تی).
هه‌ر له‌م ژماره‌یه‌ك ستران عه‌بدوڵا سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له وتارێكدا به‌ناونیشنانی(باخچه‌ی گوڵزاری تیڤی كه‌ركوك)، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه كه، (ئه‌م گۆڤاره، دیاری راگه‌یاندنی یه‌كێتی و ده‌زگای میدیایی كه‌ركوكه بۆ خوێنه‌رانی، راگه‌یاندنێكی جددی و هه‌مه‌لایه‌نه‌و هه‌مه‌ڕه‌نگ).
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو
كه، (له‌دوای گۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی، كۆنگره‌ی نوێبونه‌وه، ئه‌م گۆڤاره‌ش،
ده‌بێته ئاماژه‌یه‌كی چۆنایه‌تی له نوێبونه‌وه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كێتی)
جه‌ختشیكردوه‌ته‌وه
كه، (ده‌بێ ستراتیژی دێرین و زیندووی سه‌رۆك مام جه‌لال له پێكه‌وه ژیان پایه‌دار
بكات كه سه‌رۆكایه‌تی و سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی ئه‌م ستراتیژه بۆ قۆناغی نوێبونه‌وه
ئه‌بده‌یت ده‌كه‌نه‌وه. كاری ده‌سته‌جه‌معی بۆ ده‌كه‌ن، له خزمه‌ت عێراقێكی دیموكرات
و فیدراڵ‌دا.
هه‌ر له‌م ژماره‌یه‌ی گۆڤاره‌كه‌دا كه له به‌رگێكی ره‌نگاو ره‌نگ و دیزاینێكی ره‌نگین و قه‌شه‌نگدا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه جگه له رووماڵێكی گشتیی به‌رنامه‌كانی كه‌ناڵی كه‌ركوك، چه‌ندین بابه‌تی هه‌مه‌ڕه‌نگ و جۆراو جۆری دیكه‌شی له‌خۆگرتوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP