د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لەڕێی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتە هەرێم و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی و جەعفەر شێخ مستەفاو مستەفا سەید قادر سەرۆك و جێگرانی سەرۆكی هەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمەوە پێشوازی لێكرا .
سەرۆك كۆماری عیراق لەچوارچێوەی سەردانەكەیدا ژمارەیەك دیدار لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم ئەنجامدەدات ، بڕیارە لەكۆبونەوەكانیدا سەبارەت بەپرۆسەی سیاسی لەعیراق و هەرێم و دواین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی عیراق و ناوچەكە و پرسی هەڵبژاردنی پێشوەخت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP