خۆزێ مۆرینهۆ گۆڵپارێزه‌كه‌ی مانچسته‌ر ده‌باته رۆما
پاش ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا خۆزێ مۆرینهۆی پرتووگالی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی یانه‌ی رۆمای ئیتاڵی له‌ئه‌ستۆ گرت، رۆژنامه‌كانی ئیتاڵیا له ژماره‌ی ئه‌مرۆیاندا بڵاویانكردۆته‌وه ئه‌و راهێنه‌ره پلانه‌كانی خۆی بۆ وه‌رزی داهاتوو دارشتوه و له ئێستاشدا ده‌یه‌وێت دی خیای-ی ئیسپانی و گۆڵپارێزی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد بگوازێته‌وه ریزه‌كانی.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌كه گفتووگۆی كردووه تاوه‌كو به‌زووترین كات دی خیا بگوازێته‌وه یاریگای ئۆڵۆمپیكۆ.