رۆژنامه‌یه‌كی ئیتاڵیا بڵاویكرده‌وه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بۆندی پێشكه‌ش به ماسیميلانۆ ئه‌لیگری كردووه .
رۆژنامه‌ی لاگازێتا ده‌یلی سپۆرتی ئیتاڵی له‌ژماره‌ی ئه‌مرۆیدا بڵاویكردۆته‌وه فلۆرۆنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید په‌یوه‌ندی به ماسیمیلانۆ ئه‌لیگری ئیتاڵیه‌وه كردووه تاوه‌كو بۆماوه‌ی دوو ساڵ ئه‌ركی مه‌شق وراهێنانی یانه‌ی شاهانه له‌ئه‌ستۆ بگرێت ،رۆژنامه‌كه بڵاویشی كردۆته‌وه پێرێز به ئه‌لیگری راگه‌یاندووه كه مووچه‌ی ساڵانه‌ی 10 ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت وله‌كاتێكیشدا ئه‌نجامه‌كانی به‌دڵی هانده‌رانی یانه‌كه‌بوو ئه‌وا وه‌رزێكی دیكه بۆنده‌كه‌ی نوێ ده‌كرێته‌وه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP