رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی بڵاویكردۆته‌وه خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه پێ ی وایه ئه‌گه‌ر سنورێك بۆ ئه‌ستێره گه‌وره‌كانی یانه‌كه دانه‌نێت كه‌له‌ئێستادا به‌ئاستێكی خراپه‌وه ده‌رده‌كه‌ون ئه‌وا هانده‌رانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه دژی ده‌وستنه‌وه، رۆژنامه‌كه بڵاویشی كردۆته‌وه لاپۆرتا به‌م زووانه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له‌بۆسكیچ و گریزمان و پیكێ و سێرجی رۆبێرتۆ كۆده‌بێته‌وه‌و داوایان لێده‌كات ره‌زامه‌ندی ده‌رببڕن له‌سه‌ركه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌كانیان له‌كاتێكیشدا ئاماده نه‌بن مووچه‌كانیان كه‌مبكه‌نه‌وه ئه‌وا لاپۆرتا ده‌رگای به‌جێهێشتنی كامپ نۆیان بۆ ده‌خاته سه‌رپشت ، مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویشی كردۆته‌وه لاپۆرتا بریاری داوه كه‌جگه له‌لیۆنێل میسی هیچ یاریزانێكی دیكه‌ی یانه‌كه پارێز به‌ندی نه‌بێت و هه‌موان ده‌بێت پابه‌ندی بریاره‌كانی به‌رپرسانی به‌رشه‌لۆنه ببن .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP