داهێنانی چاره‌سه‌رێكی نوێی كاریگه‌ر بۆ شێرپه‌نجه‌ راگه‌یه‌ندرا

تەندروستی
05:54 - 2021-06-01

زانایانی بریتانیا داهێنانی چارەسەرێکی نوێی شێرپەنجەیان بەناوی "بۆمبی شەکر" راگەیاند کە لەتوانایدایە لەماوەی چەند چرکەیەکدا خانە شێرپەنجەییەکان لەناوببات.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی مێرەری بریتانی،  چەند زانایەکی زانکۆی ئێدنبێرگی بریتانیا بۆمبێکیان داهێناوە کە بە "بۆمبی شەکر" ناسراوەو لە توانایدایە لە چەند چرکەیەکدا خانە شێرپەنجەییەکان لەناوبەرێت.

گۆڤاری نیچەری زانستیی له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌ كه‌، گرێ شێرپەنجەییەکان بۆ بڵاوبونەوە پێویستیان بە خۆراکە، لەبەرئەوەی زۆر بەخێرایش گەشە دەکەن زاناکان " بۆمبی شەکر" یان داهێناوە کە دەرمانێکی بۆ شێرپەنجە تێدایەو خانە پیسەکان قوتی دەدەن و ئەویش دەستبەجێ لەناویان دەبات.

ئەم چارەسەرە نوێیە سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە کاتێک لەسەر خانە شێرپەنجەییەکانی مێشک تاقیکرایەوە، بەڵام هێشتا لەسەر خانەی شێرپەنجەی مەمک، پرۆستات و سییەکان تاقینەکراوەتەوە و بەبۆچونی زاناکان سەرکەوتنی گەورە بەدەستدەهێنێت.

ئەوەش زانراوە، چارەسەرەکە لەسە مرۆڤ تاقیکراوەتەوە و سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، بەڵام زانایان جەختدەکەنەوە کە هیشتا پێویستیان بە تاقیکردنەوەی زیاترە بۆ دڵنیابون لەسەلامەتی چارەسەرەکە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP