جەعفەر شێخ مستەفا: گرنگە پێشمەرگە لەچوارچێوەی هێزێكی نیشتیمانیدا رێكبخرێت

کوردستان
15:22 - 2021-06-04

جەعفەر شێخ مستەفا سەرۆكی هەرێمی كوردستان دووپاتیدەكاتەوە، گرنگە هێزی پێشمەرگە رێكخراو بكرێت لە چوارچێوەی هێزێكی نیشتیمانی دامەزراو لە پێناو پاراستن و دورخستنەوەی ئەو مەترسییانەی دەكرێتە سەر هەرێمی كوردستان لەلایەن تیرۆریستانی داعش و هەمو ئەو دوژمنانەی دژ بە قەوارەی هەرێم هەنگاو دەنێن.
جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان  رونیشیكردوەتەوە بابەتی تیرۆر لە دوای ڕوداوی هێرشەكانی 11ی سێبتەمبەری ئەمریكاوە بوەتە دیاردەیەكی جیهانی و گرفتێكی نێودەوڵەتی كە كۆی مرۆڤایەتی بەدەستیەوە دەناڵێنێ

باسی لەوەشكردوە، تیرۆریستان لە هەوڵ و پەلاماری بەردەوام دابون بۆ تێكدانی سەقامگیری هەرێمی كوردستان، بەڵام ئازایەتی و قوربانیدانی هێزەكانی پێشمەرگە، بەپاڵپشتی هێزەكانی هاوپەیمانان دژ بە تیرۆریستانی داعش لە عێراق هەمیشە پەلامارەكانیان بۆ سەر بنكە و بارەگاكان شكست پێهێناون و شكێنەری هێرشە تیرۆستیەكانی داعش بوونە تا ئاستی لاوازبونیان و نەمانی یەكجارەكیان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP