سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە ژمارەیەك گەنجان و لاوان مەخمور دەكات

کوردستان
15:58 - 2021-06-04

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەمیانی كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ ژمارەیەك لە گەنجان و لاوان و چالاكوانانی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لە مەخمور و دەوروبەری لەشاری هەولێر رایگەیاند، هەوڵدەدەن بە گوێرەی توانا كاربكەن بۆ جێبەجێكردنی خواست و داواكارییەكانی ناوچەكە بەگشتی و گەنجان بە تایبەتی.

لە سەردانەكەیاندا گەنجان و لاوانی مەخمور داوایانكردوە كە یەكێتی كاربكات بۆ ئاوەدانكردنەوەی مەخمور و دروستكردنی یاریگا و هۆڵی وەرزش و دابینكردنی پێوستیەكانی ژیانی ڕۆژانە لە سنورەكە بۆ ئەوەی ببێتە سەرچاوەیەك بۆ سەقامگیربون و زیاتر مانەوەی خەڵی ناوچەكە لە زێدی خۆیان،

سەعدی پیرە لەكۆبونەوەكەدا رایگەیاند، "یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەسەرەتای دامەزراندنیەوە گرنگی بە رۆڵی گەنجانداوە و پشتیوانی لێكردون، ئێستاش بەهەمان شێوە پشتگیری هەمو پڕۆژەیەكی گەنجان دەكەین، كە ببێتە مایەی خزمەت بەپاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەكانی كۆمەڵگا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP