مووچەی خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆى هه‌رێمی كوردستان زیاد دەكات

ئابوری
14:26 - 2021-06-07

وەزیری ناوخۆی هەرێم رایدەگەیەنێت: بەپێی یاسای هەڵگرتنی چەك لەهەرێم هەركەسێك تەمەنی 18ی ساڵ بێت مۆڵەتی هەڵگرتنی چەكی پێدراوە، لەكاتێكدا هەڵگرتنی چەك بۆ ئەو كەسانە قەدەغەیە. دەشڵێت: یاسای خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ هەموار دەكرێتەوەو گۆڕانكای بەسەر مووچەو ژیانیاندا دێت.
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: بۆ رێكخستنەوەی یەكەی پاسەوانی لەئەنجومەنی وەزیران پەیڕەوەكەی دەرچووەو لەوەزارەتی ناوخۆش رێنمایی دەرچووەو ئێستا كاتی جێبەجێكردنیەتی تا بابەتی پاسەوانی رێكبخرێتەوە، چونكە پەیوەندی بە تاك بەتاكی لێپرسراوان و كەسایەتی و پیاوماقوڵانەوە هەیە كە پاسەوانیان هەیە.
وتیشی: لیژنەیەك بۆ هەمواری یاسای هەڵگرتنی چەك پێكهێنراوە تا هەمواری یاساكە بكەن و لەگەڵ سەردەمی ئێستا بگونجێت، بەتایبەت هەڵگرتنی چەك بەمۆڵەت و بێ مۆڵەت و چەكی هێزە ئەمنیەكان تا شێوەیەكی رەسمی پێبدرێت و بزانرێت چەند چەك هەیەو كێ خاوەنیەتی و كێیە تاوانی پێدەكات.
دەشڵێت: یاسای هەڵگرتنی چەك هەر كەسێك تەمەنی 18 ساڵ بووبێت مۆڵەتی هەڵگرتنی چەكی پێدراوە، لەكاتێكدا تەمەنی 18 ساڵی بۆ شوكردن یان ژن هێنان یان چونكە زانكۆ یاخود بڕوانامە بوە، لەكاتێكدا قەدەغەیە گەنجی تەمەن 18 ساڵ چەك هەڵبگرێت. 
وەزیری ناوخۆی هەرێم لەبارەی خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ وتی: پرۆژەیەك ئامادە كراوە بۆ هەمواری یاساكەو لەلایەن لیژنە پەیوەندیدارەكان گفتوگۆی لەسەر كراوە تا لەنزیكترین كاتدا لەلایەن حكومەتەوە رەوانەی پەرلەمان بكرێت و دەنگی لەسەر بدرێت و بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
راشیگەیاند: بەپێی یاساكە مووچەی هێزەكانی ناوخۆ دوای هەمواركردنەوەی یاساكە گۆڕانكاری بەسەردا دێت  تا دوای خانەنشینكردنیان ژیانیان باشتر ببێت .
باسی لەوەشكرد كە لەیاسای هاتووچۆدا كەموكورتی هەیەو سیستمی هاتووچۆ هەرێم پێویستی بەپێداچونەوەیە بۆ رێكخستنەوەی شەقامەكان و پێداچونەوە بەیاسای پێدانی مۆڵەت كە لەپارێزگایەكەوە بۆ پارێزگایەكی تر جیاوازەو بۆ ئەو مەبەستەش كۆنفرانسێك دەبەسترێت و بۆچونەكان لەیاساكەدا جێدەكرێتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP