بانكی ناوه‌ندی عیراق بڕی فرۆشتنی دراوی بیانی زیاد ده‌كات

ئابوری
15:38 - 2021-06-10


لە بەیاننامەیەكدا  بانكی ناوەندی عیراق بڵاویكردەوە، بڕیارماندا بە زیادكردنی بڕی فرۆشتنی دراوی بیانی بەشێوەی كاش بە بانكەكان و كۆمپانیاكانی كڕین و فرۆشتنی دراو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لەراگەیەنراوێکدا، بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاندوه‌، بڕیارماندا بە زیادكردنی بڕی فرۆشتنی دراوی بیانی بەشێوەی كاش بە بانكەكان و كۆمپانیاكانی كڕین و فرۆشتنی دراو، تا تەواوی پێداویستییەكانیان پڕبكرێتەوە.

بانکی ناوەندی عێراق رونیشیکردۆتەوە، ئامانج لەم هەنگاوە پڕكردنەوەی داواكارییەكانە لەسەر دراوی بیانی و بۆ هێنانەدی ئامانجی سیاسەتی دراوە.

جۆری A دەكرێتە 2 ملیۆن و 200 هەزار دۆلار لە هەفتەیەـ جۆری Bی ئەو كۆمپانیایانە بڕی 750 هەزار دۆلار لە هەفتەیەكدا وەردەگرن
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، پشكی هەفتانەی بانكەكان 300 هەزار دۆلار كۆمپانیاكانی كڕین و فرۆشتنی دراو، جۆری A دەكرێتە 2 ملیۆن و 200 هەزار دۆلار لە هەفتەیەـ جۆری Bی ئەو كۆمپانیایانە بڕی 750 هەزار دۆلار لە هەفتەیەكدا وەردەگرن.

هەروەها، كۆمپانیاكانی جۆری C پشكەكەیان لە مانگێكداا 70 هەزار دۆلار دەبێت”.

بەهۆی ئەم بڕیارەی بانكی ناوەندیەوە چاوەڕوان دەکرێت بەهای دۆلار دابەزێت كە لە ئێستادا بەهای 100 دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا، 150 هەزار دیناری تێپەڕاندوه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP