شاری گوانژۆ له باشووری چین ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه
به ده‌ست جۆرێكی تری ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیری خواردووه كه پێی ده‌ڵێت جۆری ده‌لتا.
سایتی "news.com.au بڵاویكردووه‌ته‌وه
كه ئه‌م جۆره‌ی كۆرۆنا مه‌ترسیداره و ئه‌وه‌نده خێرا بڵاوده‌بێته‌وه كه له
هه‌موو جۆره‌كانی زیاد له ساڵی رابردووی كۆرۆنا له چین بڵاوبووه‌ته‌وه.
گۆرۆنای ده‌لتا هه‌مان ئه‌و جۆره‌یه كه هه‌زارانی
له هندستان كوشتووه و بۆ یه‌كه‌مجار له‌و شاره‌ی چین له 21ی مانگی رابردوو بڵاوبووه‌وه،
ڤایرۆسه‌كه ژنێكی ته‌مه‌ن 75 ساڵی تووش كرد كه سه‌ردانی چێشتخانه‌یه‌كی كردبوو.
ته‌نها له سێ هه‌فته‌ی رابردوودا 157 حاڵه‌تی
تووشبوون به‌و ڤایرۆسه تۆمار كراوه و له هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌شدا بۆ دانیشتووانی
شاره‌كه كه ژماره‌یان زیاترله 18 ملیۆن كه‌سه، ده‌ستكراوه به ئه‌نجامدانی
پشكنین بۆ هاوڵاتیان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP