‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ـ له‌ ناوچه‌ی‌ حه‌فتانین شه‌ڕێكی قورس له‌نێوان گه‌ریلاو توركیا رووده‌دات‌

کوردستان
19:00 - 2021-06-10

میدیای‌ فه‌رمی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌ی‌ حه‌فتانینی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان شه‌ڕێكی‌ سه‌خت به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئاژانسی‌ فورات نیوز بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ به‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ گردی زه‌ندورای ناوچه‌ی‌ حه‌فتانین شه‌ڕێكی سه‌خت رووده‌دات.

ئاژانسه‌كه‌ ده‌ڵێت: "له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ گردی زه‌ندورای سه‌ر به‌ ناوچه‌ی‌ مه‌تینا له‌نێوان گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان و سه‌ربازانی توركدا شه‌ڕێكی سه‌خت رووده‌دات".

تا ئێستاش هیچ زانیارییه‌كی‌ تر سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕه‌كه‌ و زیانه‌كانی‌ رانه‌گه‌یه‌ندراون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP