ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند،
پێشبینیده‌كات به‌هۆی پابه‌ندبونی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت به بڕیاره‌كانی ئۆپێك،
نرخی نه‌وت له 68 دۆلار كه‌متر نه‌بێت و 75 دۆلاریش تێنه‌په‌ڕێنێت.
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان
رایگه‌یاند، پرۆژه‌ی نوێ هه‌یه كه به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردولایه و پێشبینیده‌كه‌ین
ئێكسۆن مۆبیل له به‌شێكی دیاریكراوی عێراقدا بمێنێته‌وه، ئێستاش ئه‌و كۆمپانیایه
له بلۆكی رۆژئاوای یه‌ك كاره‌كانی راگرتوه و له‌هه‌وڵیشدان بۆئه‌وه‌ی به دیراسه‌یه‌كی
ورد جێگره‌وه‌ی بۆ دیاری بكه‌ن.
له‌باره‌ی نرخی نه‌وتیشه‌وه، وه‌زیری نه‌وتی عێراق
ئاشكرایكرد، پێشبینیده‌كه‌ن نرخی نه‌وت به پشت به‌ستن به بڕیاره‌كانی ئۆپێك و
پابه‌ندبونی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت به‌و بڕیارانه بگاته 75 دۆلار، كه‌مترین
نرخیش بۆ هه‌ر به‌رمیلێك له 68 دۆلار زیاتر دانه‌به‌زێت.
هه‌ینی رابردو نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی
جیهان 73 دۆلاری تێپه‌ڕاند.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP