ده‌سته‌ی خانه‌نشینی عێراق ئاشكرایكرد كه ده‌نگی خانه‌نشینان و داواكارییه‌كانیانی گه‌یاندووه‌ته لایه‌نه باڵاكان بۆ زیادكردنی مووچه‌كانیان و ده‌ركردنی یاسای تایبه‌ت بۆی، به‌ڵام تا ئێستا هیچ رێنماییه‌كی له‌وباره‌وه به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه.
عه‌لا محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی خانه‌نشینی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "پێویسته به یاسایه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه مووچه‌ی خانه‌نشینان زیاد بكرێت".
ئاماژه‌شی بۆئه‌وه‌كرد، ده‌سته‌ی خانه‌نشینی به‌پێی رێنمایی و رێكاره یاساییه‌كانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كارده‌كات و ده‌سه‌ڵاتی زیادكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی نییه.
ئاشكراشیكرد، ده‌سته‌كه‌یان به نووسراوی ره‌سمی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌ك نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له داواكاری خانه‌نشینان ئاگاداركردووه‌ته‌وه بۆ زیادكردنی مووچه‌كانیان، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێك نه‌دراوه‌ته‌وه.
له ماوه‌كانی دواییدا سه‌ندیكای خانه‌نشینان داوای له مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد به‌دواداچوون بۆ داواكاری خۆپیشانده‌راندا بكات و هیوای خواست به‌خێرایی وه‌ڵامیان بداته‌وه و به‌پێی ماده‌ی 36 له یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتووه داواكارییه‌كان جێبه‌جێ بكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP