سەركۆ ئازاد: نرخی بەنزین بەهۆی نەبوونی پلانی حكومەتی هەرێم بەرزكردەوە

ئابوری
12:51 - 2021-06-18

بڕیاردەری لیژنەی وزە و سامانە سروشتیەكانی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند پاڵاوگەكانی كوردستان نەوت و بەنزین بۆ عێراق دەپاڵێون و لیتری دەدرێتە 450 دینار، بەڵام لەبازاڕەكانی هەرێم بە (800 و 900) دینار دەیفرۆشنەوە .
سەركۆ ئازاد گەڵاڵی‌ بڕیاردەری لیژنەی وزەو سامانە سروشتیەكانی پەرلەمانی كوردستان لەسەر فراكسیۆنی‌ یەكێتی‌ لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی‌ بەوەدا كە پاڵاوگەكانی هەرێمی كوردستان توانای دابینكردنی نەوت و بەنزینی كوردستانیان هەیە، كەچی نرخی لیترێك بەنزین خەریكە لە هەزار دینار نزیك دەبێتەوە .
سەركۆ ئازاد گەڵاڵی‌ جەختی لەوەشكردۆتەوە ئەوەی لە هەرێم روودەدات جگە لە بێ پلانی حكومەت و گیرفان قوڵی سەرمایەدارانی كورد هیچی تر نییە.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP