رێگە نادرێت لەدەرەوەی تایبەتمەندی عیراقی ئۆتۆمبێل هاوردەبكرێت

ئابوری
16:54 - 2021-06-18

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشكرایكرد، بۆ لەمەودوا دەبێت ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە هاوردە دەكرێن پەپێی تایبەتمەندی عێراق بن .
ئاماژەی بەوەشكردوە، بڕیارەكە لە سەرەتای ئەمساڵەوە كارایە، بەڵام بەهۆی پێدانی دەرفەت بەهاوردەكاران بۆ ڕێكخستنەوەی كارەكانیان، دواخرابوو.  
عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایگەیاند بەمەبەستی فەراهەمكردنی ڕێكارەكانی سەلامەتی لەو ئۆتۆمبێلانەی كە هاوردە دەكرێن، دەبێت بۆ لەمەودوا بەپێی تایبەتمەندی عێراق بن.  
وتیشی "ئەو هەموو ئۆتۆمبێلانەی كە لەماوەی ڕابردوودا هاوردە كراون بە پێچەوانەی تایبەتمەندی عێراقەوەن، بۆیە دوای جێبەجێكردنی بڕیارەكە ڕێگە نادرێت بەهیچ جۆرە ئۆتۆمبێلێك جگە لە تایبەتمەندی عێراق هاوردە بكرێت.  
جەختشیكردەوە بڕیارەكە نابێتە هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی ئۆتۆمبێل.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP