چاپی چوارەمی كتێبی ئینسكلۆپیدیای یه‌كێتی دابه‌شكرا

کلتور
06:05 - 2021-07-18


ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی ٢٠٢١/٧/١٧ لە هۆڵی شەهید ئارام لە بارەگای مەڵبەندی ١ی ڕێكخستنی سلێمانی، بە ئامادەبونی فەرید ئەسەسەرد  سكرتێری (ئەنجومەنی سەركردایەتی) یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بە بەشداری ژمارەیەك لە هەڤاڵانی ئەنجومەنی مەڵبەندی سلێمانی، لە مەراسیمێكی تایبەتدا ژمارەیەك لە كتێبی (ئینسكلۆپیدیا)ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەر ئامادەبواندا دابەشكرا.

 لەسەرەتای مەراسیمەكەدا فەرید ئەسەسەرد وتەیەكی پێشكەش كردو  لەسەر گرنگی و بایەخی كتێبی ئینسكلۆپیدیای یەكێتیی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، "چاپی چوارەمی كتێبی (ئینسكلۆپیدیا)ی یەكێتیی بەرهەمی (١٠)ساڵ كاركردنە بۆ كۆكردنەوە و ڕێكخستنی قۆناغە یەك لە دوای یەكەكانی مێژووی خەباتی ( پێشمەرگایەتی. سیاسی. دبلۆماسی) یەكێتیی".

وتیشی:"  ئەم كتێبە دەبێتە سەرچاوەیەكی ئەكادیمی زانستی بۆ لێكۆڵەر و توێژەران و ڕۆژنامەنوس و میدیاكارانە، هەروەها ئەم كتێبە پێویستە بۆ كادیرانی یەكێتیی و هەر كەسێك كە بیەوێت ئاشنای مێژووی یەكێتیی بێت".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP