لەژێر کاریگەریی بڕیارەکانی رێکخراوی ئۆپێک،
نرخی نهوت له دوو رۆژی رابردودا، دابهزینی بهرچاوی بهخۆوه بینی، بهشێوهیهك
زیاتر له سێ دۆلاری بۆ ههر بهرمیلێك لهدهستدا.
بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دوشەممە لەبازاڕەکانی
جیهاندا، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت، 3.44 دۆلار دابەزیوه کە ڕێژەی
4.67%ی نرخەکەیەتی و بەوەش گەیشتە 69.79 دۆلار، هاوكات نرخی نەوتی تەکساسی ئەمریکا 3.65 دۆلار دابەزی کە ڕێژەی 5.08%ی نرخەکەیەتی
و بەوەش گەیشتە 67.67 دۆلار
سهبارهت به هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت،
لەماوەی یەک دوو رۆژی رابردودا، رۆیتەرز، ئاماژهی بۆئهوه كردوه، رێکخراوی ئۆپێک
بڕیاری زیادکردنی هەناردەکردنی نەوتی بۆ بازاڕەکانی جیهان داوە و ئەوەش کاریگەریی
لەسەر کەمبونەوەی نرخەکەی هەبوە.
بەهۆی کەمبونەوەی ژمارەی بەرچاوی توشبون بەکۆرۆناش
لەچەند وڵاتێک و هەنگاونان بەرەو بوژاندنەوەی ئابوری، خواست لەسەر نەوت زیادیکردوە،
ئۆپێکیش بۆ پڕکردنەوەی پێویستییەکان بەنیازە بڕیاری زیادکردنی هەناردەکردن بدات.
دوێنێ یەکشەممە رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت
(ئۆپێک پڵەس) رەزامەندییان لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دەربڕی بۆ
مانگی ئابی داهاتو و چەند بڕیارێکی نوێشیان
دەرکرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان، جگەلەوە، ئەندامانی رێکخراوەکە
رەزامەندی ئیماراتیان بەدەستهێناوە بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەم بۆ 3.5 ملیۆن بەرمیل نەوتی
رۆژانە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP