وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق ته‌ئكیدیكرده‌وه، سه‌رجه‌م ڤاكسینه‌كان سه‌لامه‌ت و كاریگه‌رن.
سه‌یف به‌در وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق له لێدوانێكدا بۆ میدیاكان ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد، رێژه‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رده‌وام له زیادبوندایه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ پابه‌ندنه‌بونی هاووڵاتییان به رێكاره خۆپارێزیه‌كان به‌تایبه‌تیش به‌كارنه‌هێنانی ده‌مامك و وه‌رگرنه‌گرتنی ڤاكسینه‌كانی كۆرۆنا گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
جه‌ختشیكرده‌وه، هه‌رسێ جۆره‌كانی ڤاكسین، ئه‌سترازینیكا، سینۆفارم و فایزه‌ر ، سه‌لامه‌تن و كاریگه‌ریه‌كی به‌رچاویان هه‌یه له رێگریكردن له توشبوونی هاووڵاتیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا ، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه ، رێگه نادرێت جگه له‌یه‌ك كه‌س زیاتر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشدا بچێته نه‌خۆشخانه‌كان، چونكه ده‌بێته دروستكردنی قه‌ره‌باڵغی ده‌بێته هۆكارێك بۆ زیادبوونی ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆنا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP