عیراق ـ زیاتر له‌ 8 هه‌زارو 300 كه‌سی دیكه‌ توشی كۆرۆنا بوون

تەندروستی
14:01 - 2021-07-21


لەعیراق زیاتر لە 8 هەزار و 300  حاڵەتی نوێی توشبوون و 69 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا.

لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، كە ئەمڕ‌‌‌‌‌ۆ 21-7-2021، بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ كردوه‌ كه‌، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 8 هەزارو 320 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە، كه‌ 246 حاڵه‌تیان له‌ كه‌ركوك بووه‌، هه‌روه‌ها 6 هەزارو 916 توشبووش ڤایرۆسەكەیان تێپەڕ‌‌‌‌‌اندووەو چاكبوونەتەوە.

راشیگەیاندووە، لە ماوەی 24 سەعاتدا 69 كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە كه‌ 2 حاڵه‌تیان له‌ شاری كه‌ركوك بوه‌.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بۆئەوەشكردوه‌، لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عیراق، تائێستا 1518837  توشی ڤایرۆسەكەبوون و لەو ژمارەیەش بەڕێژەی 90.8% یان چاكبوونەتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP