سهعات 8 شهوی رابردو، لە بازگەی چوار رێیانی ( نەوجول ، قادر كەرەم، دوز) هێزهكانی پۆلیسی گهرمیان، دەستیانگرت بهسهر(12) بارهەڵگری قاچاخی (جگەرەو دەرمان)داو بۆ لێكۆڵینهوهش رهوانهی بنكەی پۆلیسی كفری كران.
لهو بارهیهوه مقهدهم کامەران عومهر بەڕێوبەری پۆلیسی کفری لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند:ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرانە ژمارەیان دوازدە ئۆتۆمبێلەو یەک دانەیان داودەرمانی هەڵگرتوە ئەو یازدە دانەکەی تریشیان پاکەتی جگەرەیان پێیە.
وتیشی ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرانە ویستویانە بە کفریدا تێپەڕببن بۆناوچەکانی ناوەڕاست وباشوری عێراق ، بەڵام بەهۆی ئەوەی هیچ بەڵگەیەکیان پێ نییە بەبڕیاری بەڕێوبەری گشتی پۆلیسی گەرمیان، قایمقامی قەزای کفری، دەستمان بەسەر سەرجەم ئۆتۆمبێلەکاندا گرتووەو لیژنەیەکی پۆلیس و تەندروستیی کفری سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن تاوەکو بزانین بۆهیچ بەڵگەیەکی یاساییان پێ نییەو بەبڕیاری کێ و بەچ مەبەستێک دەگوازرێنەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP