ئاژانسی هه‌واڵی (به‌ترا)ی ره‌سمی ئوردن رایگه‌یاند، كه شارەزایانی ئوردن، دۆزینه‌وه‌ی ته‌واوی ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی پێغه‌مبه‌ر(لوگ)یان راگه‌یاند، كه له قورئانی پیرۆزدا باس باكراوه‌و ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی (ئه‌غوار) له باشوری ئوردن، ناوی شوێنه‌كه‌ش، شاری (سه‌دوم)ه، به‌ڵام له ناوه‌ندی ئیسلامییدا به شاری (قه‌ومی لوگ)ی پێغه‌مبه‌ر ناسراوه، كه پێش 3500 ساڵ له‌و شاره‌دا ژیاوه.
ئه‌و ئاژانسە، لەزاری شارەزایانی ئوردنه‌وه، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه، ئەمە دیارترین دۆزینەوەی سەدەی دووەمی تەمەنی دەوڵەتیی ئوردنە كە دەبێتە ناوچه‌یه‌كی باشی گەشتیاریی جیهانی.
شارەزا ئوردنییەكان جەختیان لەوەش كردووەتەوە، بەڵگەی بەهێز و بنكۆڵكاری زۆریان له‌به‌رده‌ستدایه بۆ سەلماندنی دۆزینەوەكەیان، لەوانەش بەڵگەی فەلەكی، جیۆلۆجی، جوگرافی، پشكنینی شوێنەوارناسی، تاتەقوڕی نوسراو، دۆزینەوەكەش دەچێتە خانەی دەسكەوتێكی جیهانییەوە.
پێغەمبەر "لوگ" یەكێك لە كەسایەتییە ئاینییە بنەڕەتییەكانی كتێبە پیرۆزەكانی تەورات و قورئان و ئینجیلە و باوەڕ وەهایە لە دەوروبەری 1600 پێش زاین ژیابێت، گەلەكەشی بەوە ناسراون هاوڕەگەزخواز بوون لەنێوان پیاوەكان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP