ئەمریكا 500 هەزار ژەمە ڤاكسینی دیكە رەوانەی عیراق دەكات

تەندروستی
14:24 - 2021-08-13

بڕیارە ئەمریكا 500 هەزار ژەمە ڤاكسینی دیكەی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا رەوانەی عیراق بكات.

لەو روەوە لێپرسراوانی باڵای كۆشكی سپی ئەمریكا ئاشكرایانكرد ، بڕیارە سبەینێ زیاتر لە 500 هەزار ژەمە ڤاكسینی جۆری فایزەری دژ بە كۆرۆنا لە چوارچێوەی پرۆگرامی كۆڤاكسی جیهانی بۆ پێدانی پێكوتە، رەوانەی عیراق بكەن

هەفتەی رابردووش ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بڕیاریدا لە چوارچێوەی هەمان پڕۆگرامی جیهاندیا 110 ملیۆن پێكوتە بە وڵاتانی جیهان ببەخشێت.

ماوەیەكە توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە و نەخۆشخانەكانی تایبەت بەو ڤایرۆسیەش پڕبوونە لە توشبوان، لێپرسراوانی باڵای تەندرەستی عیراقیش داوا لە هاوڵاتیان دەكەن ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا وەربگرن و پابەندی رێنماییە تەندروستییەكانبن.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP