وەفدێكی دانوستانكاری تاڵیبان بەرەو كۆشكی سەرۆكایەتی ئەفغانستان لەكابوڵ بەڕێكەوتن

جیهان
10:01 - 2021-08-15

ئاژانسەكان: وەفدەكەی تاڵیبان ئامادەكاریی دەكات بۆ گواستنەوەی دەسەڵات

چەكدارانی تاڵیبان لەزۆربەی میحوەرەكانەوە چونەتە نێو كابوڵ و لەدەوروبەریدا جێگیربون

بزوتنەوەی تاڵیبان: نامەنەوێت بەشەڕ بچینە كابوڵەوە

وەزیری ناوخۆی ئەفغانستان: لەكابوڵدا شەڕ رونادات بەڵكو دەمانەوێت رێككەوتنێكی سیاسی و ئاشتیانە ئەنجام بدرێت

وزارەتی دەرەوەی روسیا: مۆسكۆ لەهەگەڵ هاوپەیمانەكانیدا كاردەكات بۆ ئەنجامانی كۆبونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی دۆخی ئەفغانستانەوە

پاپا فرنسیس لەبانگەوازێكدا داوا دەكات كۆتایی بەململانێكانی ئەفغانستان بهێنرێت تاوەكو گەلەكەی بەئاشتی و ئاسایش و رێزەوە بژێن

بایدن: بەتاڵیبانمان راگەیاندووە ئەگەر ژیانی ئەمریكییەكان بكەوێتە مەترسییەوە كاردانەوەی سەربازی و خێرا و بەهێزمان دەبێت

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP