وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لهو رێنماییهدا، ئاماژهی بۆئهوهكردوه، چەسپاندنی تەمەنی راستیی فەرمانبەر، یان خانەنشینكراو لەسەر ئەو بەڵگەیە دەبێت كە پێی دادەمەزرێت و کار بە هیچ راستكردنەوەیەكی داد و کارگێڕی ناکرێت کە پاشان دەردەچێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا رێنماییهكهی ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت کراوە، روونیكردوهتهوه كه "پاڵپشت بە ماددە 25ی یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو ژمارە 27ی ساڵی 2006 ، چەسپاندنی تەمەنی راستی فەرمانبەر، یان خانەنشینكراو لەسەر ئەو بەڵگەیە دەبێت كە پێی دادەمەزرێت، یان تەمەنی دەچەسپێت".
راشیگەیاندوە: "كار ناكرێت بە هیچ راستكردنەوەیەكی دادی، یان كارگێڕی كە لە پاشان دەردەچێت".
ههر لەو بارەوە حازم گۆران، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکدا رایگەیاندوە: "كاتێك فەرمانبەرێك دادەمەزرێت لەگەڵ بەڵگەكانی دامەزراندن چەسپاندنی تەمەنی بۆ دەكرێت، ئەو تەمەنەی كە چەسپێندراوە كە رۆژ و مانگ و ساڵ دەگرێتەوە، بەپێی ئەوە بۆ خانەنشینییەكەی مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت و دواتر هیچ دەستكارییەک قبووڵ ناكرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمساڵ ئەوانەی خانەنشین دەبن، لەدایكبووانی ساڵی 1958ـن و "ئەگەر كارمەندێك 63 ساڵی خۆی تەواو بكات، دەبێت مامەڵەی خانەنشینیی بۆ بكرێت، بە پێچەوانەوە هەر پارەیەكی زیادە وەربگرێت بە نایاسایی ئەژمار دەكرێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP