ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، به‌و ماوه‌یه‌ی له‌به‌ردستی په‌رله‌ماندا ماوه،
ناتوانرێت بودجه‌ی ساڵی 2022ی په‌سه‌ند بكرێت، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانیش،
پابه‌ندنه‌بونی هه‌رێمه به یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵه‌وه.
محه‌مه‌د شه‌به‌كی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له
په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندوه، ئه‌و ماوه‌یه‌ی له‌ته‌مه‌نی ئه‌م خوله‌یی په‌رله‌ماندا
ماوه رێگانادات، بودجه‌ی 2022 په‌سه‌ند بكرێت، چونكه پێویستی به گفتوگۆی لیژنه‌كه‌و
ره‌زامه‌ندیی لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه كه ئه‌مه‌ش مانگێك زیاتری پێویسته.
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، كه هێشتا كێشه‌كانی
بودجه‌ی ساڵی 2021ی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند چاره‌سه‌ر نه‌كراون، چونكه هه‌رێم
پابه‌ند نه‌بوه به جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 11 له بودجه‌دا، بۆیه ئه‌مه یه‌كێكه
له‌و خاڵانه‌ی كه ڕێگره له په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی 2022 له‌و ماوه‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستی
په‌رله‌مان ماوه".
پێشتر، عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری دارایی عێراق رایگه‌یاندبو،
وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ بودجه‌ی ساڵی 2022 تاوه‌كو به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كان
په‌سه‌ند بكرێت، له‌ماوه‌ی سێ هه‌فته‌دا پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت
بۆئه‌وه‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP