وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، ئه‌مڕ‌ۆ 4-9-2021، راگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به ئاماری نوێی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌و كه تێیدا هاتووه، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 4 هه‌زارو 897 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه‌و 7 هه‌زارو 706 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاندووه، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا 58 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه به‌وه‌شداوه، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عیراق تائێستا، 1917 هه‌زارو 292 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 1771 هه‌زار 707توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه، كه ده‌كاته رێژه‌ی له 92.4٪ هه‌روه‌ها 21 هه‌زار 100 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP