عیراق دوو بەربەست لەبەردەم هاوردەكردنی ڤاكسینی روسی رادەگەیەنێت

تەندروستی
07:29 - 2021-09-06

حكومەتی عێراق بڕیاریدا هاوردەكردنی ڤاكسینی سپۆتنیكی ڕووسی تا كاتێكی تر رابگرێت.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا،  وەزارەتی تەندروستی پەلە نەكات لە هاوردەكردنی ڤاكسینی سپۆتنیكی ڕووسی بەهۆی هەبوونی بڕی پێویست ڤاكسین لە كۆگاكانی تەندروستی و هەروەها تەواو نەبوونی مۆڵەتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی بۆ ئەو جۆرە ڤاكسینە .   
  
ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریشی داوە هەڵمەتی خۆپارێزی چڕ بكرێتەوەو هەماهەنگیش بكرێت لەنێوان فەرمانەگەكان و تەندروستی بۆ كوتانی فەرمانبەران و خێزانەكانیشیان بەپێی خشتەیەكی بریار لێدراوی پێشوەخت.  


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP