ئەفغانستان.. تاڵیبان رەزامەندی لەسەر گواستنەوەی 200 هاوڵاتی ئەمریكی دەردەبڕێت

جیهان
07:23 - 2021-09-09

تا ئێستا نزیكەی 200 هاوڵاتی ئەمریكی لە ئەفغانستان گیریان خواردووەو بزوتنەوەی تاڵیبانیش رەزامەندی نیشانداوە لەسەر ئەوەی رێیان بۆ خۆشبكات ئەو وڵاتە جێبهێلن

ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەكی سەربازی ئەمریكاوە بڵاویكردەوە، 200 هاوڵاتی ئەمریكی كە لەكاتی پرۆسەی زرگاركردنی هاوڵاتیانی مەدەنی و هێزە بیانییەكان لەشاری مەزار شەریف گیریانخواردبو و بەهۆی نەگەیشتنیان بە كابوڵ، لەو وڵاتەدا مابونەوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، "زاڵمای خەلیلزاد، نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ ئاشتی لە ئەفغانستان فشاری لەسەر چەكدارانی تاڵیبان دروستكردوە، بۆ ئەوەی ئەو هاوڵاتیانە بتوانن ئەفغانستان جێبهێڵن و بزوتنەوەی تاڵیبانیش لەو روەوە رەزامەندی دەربڕیوە

 لەلایەكی دیكەوە، یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند حكومەتەكەی تاڵیبان، گوزارشت لە كۆی پێكهاتەكانی گەلی ئەفغانستان ناكات.

لە بارەی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو حكومەتە، یەكێتی ئەوروپا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، چاوەڕوانی هەڵسوكەوتەكانی داهاتووی بزوتنەوەكە دەكەن و پەلە ناكەن لە بڕیاردان و لە نزیكەوە چاودێری حكومەتەكەی تاڵیبان دەكەن.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP