زنجیرەیەك فیلمی ئەنیمەیشن ده‌رباره‌ی ژیانی سەرۆك مام جەلال بەرهەمدەهێنرێت

کلتور
13:37 - 2021-09-13

زنجیرەیەكی ئەنیمەیشن سه‌باره‌ت به‌ ژیانی سەرۆك مام جەلال لەپێشمەرگه‌ییەوە تا سەرۆك كۆمار، بەرهەمدەهێنرێت و پرۆدیوسەری زنجیرەكەش دەڵێت: ئەم زنجیرە ئەنیمەیشنە بە شێوازێكی زۆر پڕۆفیشنال و بە باشترین تەكنەلۆژییا بەرهەمدەهێنرێت.

 

بورهان هەركی پرۆدیوسەری زنجیرەكە وتی: ئەم زنجیرە ئەنیمەیشنە 39 ئەڵقەیەو هەر ئەڵقەیەك 20 خولەكەو بۆ وەسفكردنی ژیان و خەباتی سیاسی و پێشمەرگایەتی مام جەلال تاڵەبانی  لەپێشمەرگه‌ییەوە بۆ سەرۆك كومارو بنەماكانی خەبات و لێكوڵینەوە بەردەوامكراوەو لەم زنجیرە ئەنیمەیشنەدا مام جەلال بەردەوام كەسی یەكەمی نێو رووداوەكانە، وتیشی: لەم زنجیرە ئەنیمەیشنەدا مام جەلال بەردەوام كەسایەتی یەكەمەو هەموو پێشكەوتنەكانی چواردەوری دێت .

 

روونیشیكردەوە، ئەم پرۆژەیە جەخت دەكاتە سەر توێژینەوەو بەڵگەنامە، هەموو بزووتنەوەكانی یەك بەیەك كۆپی وەك راستی خۆی  كراون و هەموو جوگرافیاو نەخشەو ناوچەو  جلوبەرگ و بۆنەكەو شوێن مۆدێلەكان بەپێی خوی وەك راستی دروستكراون ، وتیشی: لەم زنجیرە ئەنیمەیشنە ئاماژە بەوە كراوە كە مام جەلال تاڵەبانی لەگەل هەموو نەتەوەكاندا سەرۆكێكی ئاشتیخواز بووە .

 

بورهان هەركی زیاتر دواو وتی: ژییاننامەی مام جەلال تاڵەبانی لەلایەن ستافێكی پسپۆڕەوە كۆكراوەتەوەو لێكوڵینەوە كراوەو پشت بەهەموو بەڵگەنامەكان بەستراوە، لەسەرەتای هەموو ئەڵقەكاندا زانییارییەكان بەدەنگ دەخوێندرێنەوەو لەهەموو دیمەنەكاندا ناوی شێونەكەو بەرواریش نووسراوە، وتیشی: سیناریۆو كاری دەرهێنان لەلایەن نووسەرو دەرهێنەری كورد رەنگین ئەلچی دەكرێت.

 

هێمای بۆ ئەوەشكرد، دوای تەواوبوونی ئەم پروژەیە بەڕەزامەندی بنەماڵەی تاڵەبانی بڵاودەبێتەوەو بۆ چەندین زمانی جیهانیی وەردەگێڕدرێت و بڵاودەكرێتەوەو دەبێتە یەكەمین زنجیرەی ئەنیمەیش كە بەزمانی كوردی بەرهەمهێنرابێت.

 

باسی لەوەشكرد، ئەم زنجیرە ئەنیمەیشنە بۆ منداڵ و گەورە بەرهمهێنراوەو بەپێی ئەسڵیی خۆیان دروست وەسفی كراوە، هەموو شتێك و دیمەنێك بەپێی وەرزەكان دروستكراوەو دابەشكراوە بۆ هەموو بەشەكان لەهەموو شوێنێك ناوی شوێنەكەو بەروار نووسراوە، وتیشی: ئەم پرۆژەیە وەك دۆكیومێنتاری زنجیرەیەكی ئەنیمەیشن بەدەنگی بێژەر بەزاراوەی كرمانجی  بەرهەمهێنراوە.

 

بورهان هەركی وتیشی: ئەم زنجیرە ئەنیمەیشنە بەشێوازێكی زۆر پڕۆفیشناڵ و بەباشترین تەكنۆلۆژیا بەرهەمدەهێنرێت لەلایەن كۆمپانییای هونەری (خەونێن رەنگین ) بەستافێكی پڕۆفیشناڵ و 66 كەس لەم پرۆژەیە بەشدارن.

سه‌رچاوه‌ / PUKNOW

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP