وەزیری رۆشنبیری و لاوان لە نمایشیی فیلمی تەمبوور ئامادە دەبێت

کلتور
22:50 - 2023-10-15

حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سێیەم رۆژی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی مۆسکۆ، ئامادەی نمایشی فیلمی "تەمبوور" بوو.
 
فیلمەکە لەلایەن دەرهێنەر و میوزیکژەنی کورد "فەرید ئیلهامی"  دەرهینراوە، ناوەڕۆکی فیلمەکە باس لە ناسنامەی ئامێری میوزیکی تەمبوور دەکات.
پاش تەواوبوونی فیلمەکە، لەلایەن ئامادەبوانەوە گفتوگۆ لەبارەی تەمبوور و ئایینی یارسان کرا، دەرهێنەری فیلمەکە وەڵامی پرسیاری ئامادەبوانی دایەوە، یەکێک لەبەشداربوان خاتوومارگرێتا ئیڤانۆڤنە کاراتیگینا بەرپسی بەشی هاوکاری نێودەوڵەتی و پێکەوە کارکردنی پرسە نێودەوڵەتییەکانی کۆنسێرڤاتۆری چایکۆفسکی داوای کرد هاوکاری دامەزراوەکەیان بکرێت لەڕوی پێدانی سەرچاوەی زانستییەوە بۆئەوەی بتوانن گرنگی بە تەمبوور و مەقامەکانی یارسا بکەن.

فەرید ئیهامی میوزیکژەن و دەرهێنەری کورد، لە یەکەم ڕۆژی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کوردی مۆسکۆ چەند ئاوازێکی میوزیکی پێشکەش کرد و بەرهەمەکەی بووە مایەی بایەخپێدانی ناوەندە کولتووری و هونەری و ئەکادیمییەکانی ڕووسیا و کۆنسێرڤاتۆری چایکۆڤسکی پێشنیازی کرد، فەرید ئیلهامی لە زۆربەی شارەکانی رووسیا کۆنسێرتی هونەری ساز بکات.

.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP