مامۆستایه‌كی موزیكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كلیپ ڤیدیۆیه‌كی نوێی پێشكه‌ش به‌ كه‌ناڵی كه‌ركوك و كوردانی شاره‌كه‌ ده‌كات

کلتور
13:35 - 2023-12-23


ئاغای ئیقباڵ خودا مرادی یەکێک لە مامۆستا بەتواناکانی شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژانە لەڕێگەی وانە ئەکادیمییەکانییەوە منداڵانی کورد لەسەر ڕتمی ئاوازە کوردییەکان پەروەردەدەکات، نوێترین ڤیدیۆك كلیپی خۆی و فڕخوازه‌كانی پێشكه‌ش كه‌ناڵی كه‌ركوك و كوردانی شاره‌كه‌ كرد.

ئیقباڵ خودا مرادی ئەزموونێکی زۆرباشی هەیەو سەدان گەنج و لاوی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان پێگەیاندووە كه‌ له‌ ئێستادا ژەنیاری زۆرباشن. 

وەک خۆشەویستییەک بۆخەڵکی کەرکوک و کەناڵی کەرکوک، ڤدیۆ کلیپێكی نوێی خۆی و فێرخوازەکانی پێشکەش بە بەرنامەی بەیانی باش کردووەو بۆیەکەم جارە بڵاودەکرێتەوە.
 
کلیپەکەشی کاری وێنەگرتنی لە سروشتی جوانی ڕۆژهەڵات کردووەو بەجل و بەرگی جوانی کوردەوارییەوە ئامێری زەرب دەژەنن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP