خانمێكی هەڵکەوتووی شاری دیواندەرە خەڵاتی نۆبڵی ئێرانی پێبه‌خشرا

کلتور
10:31 - 2021-09-14


 مریەم مورادنیا هەڵکەوتەی شاری دیواندەرە، له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، خاوەن زیاتر لە 50 وتاری باش، لە گۆڤارە نێودەوڵەتی و نەتەوەییەکان و3 کتێب، به‌ خەڵاتی ئەلبورزی رێزیلێگیرا.


به‌پێی بەشی كوردی ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێرانی، ڕێوڕەسمی پێشکەشکردنی خەڵاتی ئەلبورزی 1400 کە بە خەڵاتی نۆبڵی ئێرانی ناسراوە، بە بەشداری شەش بیرمەندی براوەی ئێران، بەڕێوە چو و هەروەها ڕێز لە 53 هەڵکەوتەی دیکە بە شێوەی ئۆنلاین گیرا.

ڕوونیشیكردوەته‌وە، مریەم مورادنیا، هەڵکەوتەی شاری دیواندەرە لە بواری خوێندکارە براوەکانی بواری پزیشکی و پیراپزیشکی، کە خاوەن زیاتر لە 50 وتاری باش لە گۆڤارە نێودەوڵەتی و نەتەوەییەکان، فێستیڤاڵی ناوخۆیی و دەرەکی، نووسینی 3 کتێبە، ڕێزیلێگیرا و خەڵاتی ئەلبورزی پێ بەخشرا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP