له نوێترین لێدوانی‌دا سه‌باره‌ت به سوریا، سێرگی ریابكۆف، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه كرد، كه ئه‌مریكا سیناریۆییه‌كی سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی سوریا، به‌ده‌سته‌وه‌یه. جه‌ختشیكرده‌وه، كه وڵاته‌كه‌ی دژی ئه‌و سیناریۆیه ده‌وه‌ستێـته‌وه.
له‌و لێدوانه‌یدا بۆ كه‌ناڵی(RT) ریابكۆف، وتی: "ده‌مه‌وێت بیری هه‌مووان بێنمه‌وه، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ناسه‌قامگیریی و به‌رده‌وامبوونی ململانێكان له سوریا، بوونی نا یاساییانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه له‌و وڵاته‌دا".
وتشی، ئه‌مریكا سیناریۆی دابه‌شكردنی سوریای هه‌یه و ئێمه‌ش دژی ده‌وه‌ستینه‌وه.
دووپاتشیكرده‌وه، كه له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كارده‌كه‌ن كه جه‌خت له یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا ده‌كاته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP