عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه‌ی سەرۆكی پێشووی جەزائیر لەتەمەنی (84) ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە لە وڵاتەكەی كۆچی دوایی كرد.
میدیاكانی جه‌زائیر له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ره‌سمییه‌وه، بڵاویانكرده‌وه كه، (عەبدولعەزیز بۆتەفلیقە) ی سەرۆكی پێشووی وڵاتەكەی لە تەمەنی (84) ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كردوه.
ئاماژه‌یان بۆئه‌وه‌شكرد كه، ئه‌گه‌ر خانه‌واده‌كه‌ی ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕن، بو ته‌فلیقه له رێوره‌سمێكی شایسته‌دا له چوارگۆشه‌ی شه‌هیدان له گۆڕستانی (عالیه) به‌خاك ده‌سپێردرێت.
بۆتەفلیقە، حەوتەم سەرۆكی جەزائیر بو، دوای سەربەخۆیی وڵاته‌كه لەژێر دەسەڵاتی فەرەنسادا، لە ساڵی (1962)، ناوبراو لە ساڵی (1999) حوكمی وڵاتەكەی وەرگرت و دوای (20) ساڵ لە حوكمڕانی و لە ساڵی (2019) لە ژێر فشاری جەماوەری دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە.
به‌پێی ئاژانسی فرانس پرێس، له‌و ماوه‌یه‌ی دواییدا، بوته‌فلیقه به گۆشه‌گیریی و دوور له‌چاوان له شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی ته‌ندروستیی تایبه‌تی خۆی له (زرالده)، رۆژئاوای جه‌زائیری پایته‌خت ژیانی به‌سه‌رده‌برد.
پێش 6 ساڵ له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی، تووشی مه‌یینی خوێنی مێشك بو، دوای ئه‌و نه‌خۆشییه‌ش به ده‌گمه‌ن له چالاكییه گشتییه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP