ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان له‌ باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ رۆژی ده‌نگدان روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

عێراق
06:39 - 2021-09-18

فەرماندەیەکی هێزەکانی عێراق ئاشکرای كرد، رۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، قەدەغەی هاتووچۆ ناسه‌پێندرێت.

لەو بارەیەوە تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە: "لەپێناو کارئاسانی بۆ چوونی دەنگدەران بۆ بنکەکانی دەنگدان، رۆژی هەڵبژاردن قەدەغەی هاتووچۆ ناسەپێنرێت".

راشیگه‌یاندوه‌ :سەرجەم هێزە ئەمنیی و سەربازییەکان، لە رۆژی دەنگدان دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، بۆ پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردن، هەروەها لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردن، بۆ یارمەتیدانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و بەساڵاچووان بۆ گەیاندنییان بە بنکەکانی دەنگدان راسپێردراوە.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP