میدیاکانی روسیا ئاشکرایان کرد، یەکێک لە بریندارەکانی ئەو هێرشەی كه ئەمڕۆ لەلایەن چەکدارێکەوە کرایە سەر زانکۆی پێرم لە هەرێمی ئورالی ڕوسیا، خوێندکارێکی عێراقییه‌و لەکاتی هەوڵدانی بۆ پاراستنی کچێک لە گوللـەی چه‌كی هێرشبه‌ره‌كه بریندار بووە.
ئەو خوێندکارە عێراقییە له لێدوانێكیدا بۆ راگه‌یاندنه‌كان، باسی له‌وه‌كردوه كه، لە کاتی پشوودا لە تەنیشت نافورەیەکدا لەناو حەرەمی زانکۆکەدا وەستاوه، گەنجێکی چەکداری جل ڕەشی بینییوه كه دەستیکردوه بە تەقەکردن.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه كه، هه‌ر له‌و كاته‌دا کچێک لە تەنیشتییەوە وەستاوه، ده‌م و ده‌ست خۆی خستوەته سەر زەوی کاتێک گوێی لە تەقە بوه، ئه‌ویش هەوڵیداوه بیپارێزێت، بۆیە فیشەکێکى بەرکەوتوه و برینداربووه."
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، جه‌ختیكردوه‌ته‌وه كه، له رێگه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌یانه‌وه، له نزیكه‌وه چاودێریی دۆخی ته‌ندروستیی ئه‌و خوێندكاره برینداره ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ك، هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی روسیا ده‌كه‌ن، بۆ دڵنیابوون له دۆخی ته‌ندروستیی ئه‌و خوێندكاره‌و هه‌روه‌ها ئاگاداربوون له‌باره‌ی ورده‌كاریی رووداوه‌كه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP