كچه‌ كوردێك بوو به‌ گه‌نجترین په‌رله‌مانتاری ئایسلاند

جیهان
17:20 - 2021-09-26


له‌ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئایسڵەند كه‌ دوێنێ 25ی ئەیلول بەڕێوەچو، كچه‌ كوردێك كه‌ ناوی له‌نیا ته‌ها كه‌ریمه‌و ته‌مه‌نی (22) ساڵه‌، بۆیەکەم جار، وەک  گەنجترین پەرلەمانتاری ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا.
له‌و باره‌یه‌وه‌،  کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان و خاڵی لەنیا تەها، وتی، دوێنێ 25ی ئەیلول، هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئایسڵەند بەڕێوەچو و ئەمڕۆ 26ی ئەیلول ئەنجامەکەی راگەیەندرا کە لەنیا تەها یەکێک بوە لە کاندیدە سەرکەوتوەکان، لەسەر لیستی یەکێک لەپارتەکانی ئەو وڵاتە خۆی کاندید کردوە.
  
ئاماژەی بۆئەوەشکرد، لەنیا لەدایکبوی ساڵی 1999ی ئایسڵەندایە و بەگوێرەی یاسای ئەو وڵاتەش هەر کەسێک تەمەنی لە 18 ساڵ زیاتر بێت مافی خۆ کاندیدکردنی بۆ پەرلەمان هەیە، بۆیە لەنیا دەبێتە بچوکترین پەرلەمانتار لەم خولە و لەمێژوی ئەو وڵاتەشدا کە خاوەنی کۆنترین پەرلەمانە لەجیهاندا.
 
کاروان ئەنوەر ئەوەشی خستەڕو، باوکی لەنیا خەڵکی سلێمانییە و دایکی خەڵکی هەڵەبجەیە، باوکی پێشوتر، هەر لەو وڵاتە ژیاوە، بەڵام دایکی لەساڵی 1996ەوە چوەتە ئەو وڵاتە و لەنیا تەها لەوێ لەدایک بوە، هەروەها لەنیا "شارەزاییەکی باشی لە ئەنفال و مێژوی کوردا هەیە و بە کوردییەکی باش قسە دەکات .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP