وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق، ئاماری توشبووانی كۆرۆنای له 24 سه‌عاتی رابردوودا بڵاوكرده‌وه‌و به‌پێی ئاماره‌كه‌ش ژماره‌ی تووشبوان به‌رزبووه‌ته‌وه و زیاتر له نیوه‌ی توشبووانش له هه‌ر سێ شاره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانن.
ئه‌مڕۆ 27ی ئه‌یلول وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له نوێترین ئاماریدا رایگه‌یاندوه، كه له 24 سه‌عاتی رابردوودا 2 هه‌زار و 447 حاڵه‌تی نوێی توشبوون به كۆرۆنا تۆماركراوه له كاتێكدا دوێنێ دوو هه‌زار و 139 حاڵه‌ت تۆمار كرابوو.
به‌پێی ئاماره‌كه له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له هه‌زار و 400 توشبوویان له شاره‌كانی سلێمانی، هه‌ولێر و دهۆك تۆمار كراون.
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌شڵێت: "له هه‌مان ماوه‌دا 32 توشبوو گیانیان له‌ده‌ست داوه كه 10یان له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانن".
ئه‌مه‌ش ده‌قی ئاماره‌كه‌یه:
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP