كۆمپانیای فه‌یسبوك هۆكاری له‌كاركه‌وتنه‌كه‌ی ئاشكرا كرد

زانست و تەکنەلۆژیا
06:25 - 2021-10-05


لە ڕاگەیەنراوێکدا کۆمپانیای فەیسبوک، هۆكاری له‌كاركه‌وتنی ئاشكرا كرد و  گەڕانەوەی ئەپەکانشی ڕاگەیاند.
فه‌یسبوك، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه‌ كه‌، هۆکاری کێشەکە گۆڕانکاریکردن بووە لە هەندێک لە ڕاوتەرەکانی کۆمپانیاکە کە زۆرێک لە ئامێرەکانی دیکەش بەهۆیەوە لەکارکەوتوون.   

ڕاشیگەیاند، " ئەو کێشەیەی ڕۆژی دووشەممە ڕوویدا و خزمەتگوزارییەکانیان لە کار کەوتن، هۆکارەکەی گۆڕانکاریکردن بووه‌ لە هەندێک لە ئامێرەکانی ناردنی داتاکان ( ڕاوتەر) کە ئەوەش کاریگەری دروست کردووە لەسەر زۆرێک لەو ئامێر و سیستمانەی ڕۆژانە بەکاریدەهێنین."   

  ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو كه‌، "تا ئەو ئاستەی لە توانایاندا بووه‌ کاریان کردوه‌، بۆ گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییەکان و لە ئێستادا سیستمەکەیان کار دەکات."   

   ڕوونیشیکردووەتەوە، "هیچ بەڵگەیەک نییە کە تۆڕەکە هاک کرابێت و زانیاریی بەکارهێنەران دزەی پێکرابێت."   

 
دوێنێ‌ دووشەممە 4ی تشرینی یەکەمی 2021، لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان بۆماوەی نزیکەی شەش کاتژمێر هەریەک لە ئەپەکانی (فەیسبوک، ئینستاگرام و وەتسئەپ) لە کارکەوتن.   

به‌هۆی ئه‌و له‌كاركه‌وتنه‌وه‌یه‌، بەپێی لێدوانی هه‌ندێ‌ له‌ شارەزایان، کۆمپانیای فەیسبوک، هەموو سه‌عاتێك 160 ملیۆن دۆلار زیانی پێگه‌یشتوه‌. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP