بافڵ تاڵەبانی: یەكێتی پاڵپشتی داواكاری و خواستی ئێزدییەكانە

کوردستان
07:31 - 2021-10-07

خوشك و برا  ئێزدییەكان لە ھەرێمی كوردستان، عیراق و جیھان، بەبۆنەی ھاتنەوەی (جەژنی جەما) گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەكەم، ھیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشی و شادیتان و لەكەشێكی ئارام و پڕ ئاسایشدا رۆژانی جەژن بەڕێبكەن.
ئەم بۆنەیەش ھەنگاوێك بێت بۆ ساڕێژبوونی برینی كارەساتی كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان و ئاوەدانكردنەوەی شەنگال و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان.
وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پاڵپشتی خۆمان بۆ داواكاری و خواستی خوشك و برایانی ئێزدی دووپاتدەكەینەوە بەقەرەبووكردنەوەو ئاسایكردنەوەی ژیان لە شەنگال و سۆراغكردنی بێسەروشوێنان و بەجینۆسایدناساندنی تاوانەكانی تیرۆرستانی داعش كە دەرحەق بە ئێزدییەكان ئەنجامیاندا.
یەكێتی داكۆكیكاریش دەبێت بۆ پاراستنی كەلتوور و رەسەنایەتی ئاینی ئێزدییەكان، كە نموونەیەكە لە جوانی وێنا گەورەكەی ھەرێمی كوردستان، بۆ یەكترقبوڵكردن و پێكەوەژیانی ھەموو ئاین، نەتەوە و پێكھاتە جیاوازەكان. ھەر شادبن و لە جەژن و خۆشیدابن.
بافڵ تاڵەبانی
ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP