پەرلەمان هەڵدەوەشێتەوەو حكومەت دەبێتە كاربەڕێكەر

عێراق
07:59 - 2021-10-07

ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق هەڵدەوەشێتەوەو حكومەتیش دەبێتە كاربەڕێكەر تا دوای هەڵبژاردنەكان و پێكهێنانی حكومەتی نوێ.
تارق حەرب پسپۆڕی دەستوریی و یاسایی عیراقی رايگەیاند: لە سەعات 2ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە 7ی 10ی 2021 لەگەڵ كۆتایهاتنی دەوام پەرلەمانی عیراق هەڵدەوەشێتەوەو حكومەتی عیراقیش دەبێتە كاربەڕێكەر.
وتیشی: حكومەتی عیراق كە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانێتی دەبێتە حكومەتی كاربەرێكەری رۆژانە تا هەڵبژاردنی حكومەتی نوێی عیراق لەپەرلەمانەوەو حكومەتی كاربەرێكەریش توانی دەركردنی هیچ بڕیارو رێككەوتنێكی نیە، تەنها دەتوانێت ئەو بڕیارانە بدات كە نابێت دوابخرێن و پەیوەندیان بەرێككەوتنی پێویست هەیەو دواخستنیان دەبێتە مایە زیانگەیاندن بەوڵات. 
پەرلەمانی عیراق رۆژی 31ی ئاداری 2021 بڕیاریدا كە لە ئەمڕۆدا 7ی 10ی 2021 خۆی هەڵبوەشێنێتەوەو هەڵبژاردن لە 10ی 10دا بەڕێوەبچێت.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP