پەیامێکی بەپەلە لە هەڤاڵ ئاسۆ مامەندەوە بۆ سەرجەم تیمەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن و یەکێتییە تێکۆشەرەکان

کوردستان
17:00 - 2021-10-07

پەیامێکی بە پەلە لە هەڤاڵ ئاسۆ مامەندەوە بۆ سەرجەم تیمەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن و یەکێتییە تێکۆشەرەکان

سڵاوی.. هەڵبژاردن و سەرکەوتنتان لێبێت!

هەڤاڵانی خۆشەویست؛ وردە وردە لە پڕۆسەی دەنگدان نزیک دەبینەوە، ئەم رووداوە بۆ کەرکوک و کەرکوکییەکان ئێجگار گرینگ و چارەنووسسازە، بۆیە داوا لە هەڤاڵانی یەکێتیی و سەرجەم تیمەکانی هاندان و بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەم؛ وەک چۆن لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا ئازایەنە و دڵسۆزانە لە هەوڵی سەرخستنی کاندیدانی لیستی هاوپەیمانی کوردستاندا شەونخونیتان کرد، بەو ئەندازەیەش هەر لەم چرکەساتەوە تا کاتی دەنگدان هەوڵی خۆتان بخەنەگەڕ و لە رێگەی (پەیامی ڤیدیۆیی) یاخود (نووسین و بڵاوکراوە) لە سۆشیال میدیاوە، داوا لە هاووڵاتییان و خزم و کەس و دۆستانتان بکەن: کە پشتگیری و پشتیوانی خۆیان بۆ "لیستی هاوپەیمانی کوردستان و کاندیدەکانی" دووپات بکەنەوە و، تەئکید لەوە بکەنەوە (دەنگدان بە کاندیدانی لیستی هاوپەیمانیی کوردستان) دەنگدانە بە کوردستانیی بوونی کەرکوک و لە گۆڕنانی خەونی گڵاوی ناحەزانی نەتەوەی کورد!

بۆ پێشەوە بەرەو سەرکەوتن..!

نوسینگەی رۆژنامەوانی هەڤاڵ ئاسۆ مامەند
7-10-2021

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP