ئەبو حەسەن بەنی سەدر، یه‌كه‌م سەرۆک کۆماری ئێرانی
دوای روخانی بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی، لە تەمەنی 89 ساڵیدا لە پاریس-ی پایەختی فەره‌نسادا
كۆچی دوایی كرد.
به‌پێی ئاژانسه جیهانییه‌كانی هه‌واڵ، ئەمڕۆ شەممە
ئەبو حەسەن بەنی سەدر، سەرۆک کۆماری پێشوتری ئێران لە یەکێک لە نەخۆشخانەكانی پاریس
پایتەختی فه‌رەنسا بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 89 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
بەنی سەدر، له‌ساڵی 1979دا له‌گه‌ڵ ئیمام خومه‌ینی، رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، دوای سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕینی
جه‌ماوه‌ری و شۆڕش، گه‌ڕایه‌وه تاران، به‌ڵام دوای ئەوەی لە ساڵانی سەرەتای شەڕی
ئێران ـ عێراق لەلایەن دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامییه‌وه، بە خیانەت تۆمەتبار
کرا، پۆستەکەی بەجێ هێشت و بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵات، لەوکاتەشه‌وە بە یەکێک
لە سەرکردە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران، لە تاراوگە خۆهەژمار دەکرد.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP