هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵ و هه‌واڵگریی، له شاری به‌غدا، به تۆمه‌تی دزینی ئۆتۆمبیل، چه‌ند كه‌سێكیان ده‌ستگیركردو هه‌روه‌ها كه‌سێكی دیكه‌شیان به تۆمه‌تی فێڵكردن و قۆڵبڕین له شاری كه‌ركوك ده‌ستگیركرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقدا، ئاماژه بۆئه‌وه كراوه، كه هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵ به به‌شداریی هێزێكی هه‌واڵگریی، له دوو چالاكی جیادا، ئه‌و كه‌سه‌نه‌یان ده‌ستگیركردوه.
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، هێزه‌كانی پۆلیس و هه‌واڵگری 7 كه‌سیان ده‌ستگیكردوه، كه به‌هۆی دزینی ئۆتۆمبیلێكه‌وه، له ناوچه‌ی (شعله)ی شاری به‌غدا بووه به شه‌ڕیان، دواتر به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه، ره‌وانه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هێزێكی لیوای 11 ی فیرقه‌ی سێ‌ی پۆلیسی فیدراڵ به هاوكاری هێزێكی هه‌واڵگریی سه‌ربه ده‌زگای هه‌واڵگریی فیدراڵ، دواكراوێكیان له بازگه‌ی (سه‌لام)ی سنووری قه‌زای حه‌ویجه‌ی سه‌ربه پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستگیكرد، كه تۆمه‌تباره به مادده‌ی(456) فێڵكردن و قۆڵبڕین.
راشیگه‌یاندوه، كه به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ی یاسایی ره‌وانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP