کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان: لە ٢٤ سه‌عاتی داهاتوودا ئەنجامی بەرایی ده‌نگدان ئاشکرادەکرێت

عێراق
16:43 - 2021-10-10



کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگەیاند، دوو سه‌عاتی دیکە رێژەی بەشداریكردن له‌ ده‌نگدان بۆ هەڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رادەگەیەنرێت، لە ٢٤ سه‌عاتی داهاتووشدا ئەنجامی بەرایی ئاشکرادەکرێت.
  
عه‌دنان جه‌لیل  سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، دوای راگه‌یاندنی کۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان و ده‌ستپێكردنی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگكه‌كان، وتی "دەنگی دەنگدەرانی تایبەت و گشتی پارێزراوە، ئەنجامی دەنگدانش لەماوەی 24 سه‌عات رادەگەیەنرێت".  
  وتیشی "لەماوەی دوو کاتژمێری داهاتوودا رێژەی بەشداری لە دەنگدان رادەگەیەنرێت".  

 ئاماژەی بۆئەوەشکرد، رێگەی گەیشتن بەهەڵبژاردن زۆر قورس بوو، بەڵام لەماوەی دوو ساڵ کارکردن گەیشتنە ئێستا و هەڵبژاردنیان ئەنجامدا

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP