له‌ نه‌ینه‌وا هاوپه‌یمانیی كوردستان دوو كاندیدی سه‌ركه‌وتن

عێراق
03:57 - 2021-10-11


عەزیزە عەبدولعەزیز و ئەحلام رەمەزان فەتاح كاكەیی كاندیدانی هاوپەیمانی كوردستان لە پارێزگای نەینەوا بۆ ئەنجومەنی نوێنەران سەردەكەون.

عەزیزە عەبدولعەزیز كاندیدی ژمارە 31ی هاوپەیمانی كوردستان لە بازنەی 4ی نەینەوا رایگەیاند: ئاگادار كراومەتەوە كە دەنگی پێویستم بەدەستهێناوە و سەركەوتووم بۆ ئەوەی ببمە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.

هاوكات ئەحلام رەمەزان فەتاح كاكەیی كە كاندیدی ژمارە 30ی هاوپەیمانی كوردستانە لە بازنەی 1ی نەینەوا، بەرەو بەدەستهێنانی دەنگی پێویستی هەنگاو دەنێت بەرەو سەركەوتن  بۆ  ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP